PM:11:22:23/10/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شلۆتنبێرگ بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و لە داهاتوودا دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت.
گرێبەستی نیک شلۆتنبێرگ لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و بەهۆی گرنگی پێدانی لەلایەن یانە گەورەکانی جیهانەوە بڕیاریداوە ماوەکەی درێژ نەکاتەوە.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی دۆرتمۆند پاش ئەم بڕیارەی بەرگریکارەکە بیرییان لەوەکردووەتەوە کە لە حوزەیرانی داهاتوودا و لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی باش دەستبەرداری ببن چونکە نایانەوێت لە داهاتوودا بەخۆڕای بڕوات.
لەلایەکیتریشەوە هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یانە بەهێزەکانی پریمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی شلۆتنبێرگ دەکەن.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند بەشداری 130 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.