AM:12:53:30/10/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کاراباو لیڤەرپوول بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕا و ماڵئاواییکرد
و چێڵسی بە بردنەوە لە وڵڤەرهامپتۆن گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکی قۆناغی 16 تیپی جامی کاراباو لیڤەرپوول و
کریستاڵ پاڵاس بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.
تایمی یەکەم، تیپەکەیگلاسنەر باڵادەستی خۆی پیشاندا و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 41 و 45 لە
رێگەی ئیسماعیلا سار تۆماربکات و نیوەی یەکەم بەو دوو گۆڵە لە سودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
لە تایمی دووەم، لیڤەر لە بری یەکخستنەوەی ریزەکانی و
هێنانەوەی ئەنجامەکە، ئامارا نالۆی بەرگریکاریان لە خولەکی 79 بە کارتی سور کرایە
دەرەوە و زیاتر ئەرکیان قورس بوو، لە بەرامبەردا سانتۆس گۆڵی سێیەمی کریستاڵ پاڵاسی
لە خولەکی 88 تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی کریستاڵ
پاڵاس کۆتاییهات.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش چێڵسی بە چوار گۆڵ
بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە وڵڤەرهامپتۆنی بردەوە.
دوای ئەنجامی ئەو دوو یارییە، یانەکانی کریستاڵ پاڵاس و
چێلسی گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لیڤەر و وڵڤەر ماڵئاواییان کرد.