خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر بردیەوە و چووە پلەی سێیەم

AM:12:41:30/10/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان لە فیۆرێنتینای بردەوە و کریمۆنیزی شکستی بە جەنەوا هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆی و بەردەم هاندەرانیدا میوانداری فیۆرێنتینای کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز لەنێوان هەردوولا بەدییکرا، هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان بێ ئاکامبوون.

لە تایمی دووەم، پلانەکانی کیڤۆ بۆ یاریزانەکانی ئینتەر سەرکەوتووبوون و توانیان لەو تایمەدا و لە خولەکەکانی 66 و 71 دوو گۆڵ لە رێگەی هاکان کاڵهانۆغڵۆ و سۆچیچ تۆماربکەن، پێش کۆتاییهاتنی یارییەکەش هاکان لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نوسیەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نێرازۆری بە کۆکردنەوە 18 خال چووە پلەی سێیەم، فیۆرێنتیناش پلەی 19ی گرتووە.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش کریمۆنیزی لە جەنەوای بردەوە و بۆلۆنیا و تۆرینۆ بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.