PM:11:09:29/10/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر لۆریان
لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی فەرەنسا، پاریس سان
جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لۆریان.
تایمی یەکەم، یارییەکەی چڕ و سەخت لە نێوان هەردوولا
بەدیکرا، هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەم، نونو مێندێش لە خولەکی 49 گۆڵی یەکەمی
پاریسی هێنایە بەرهەم، بەڵام تەنیا دوای دوو خولەک ئیگۆر سییلڤا گۆڵی یەکسانبوونی
بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.
پاریس هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە
بەدەستبهێنێت، بەڵام بەرگری بەهێزی لۆریان رێگری لێکردن و تا کۆتایی یارییەکە بە
یەکسانبوون بە گۆڵێک مایەوە.
بەم ئەنجامە پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە
پێشەنگ مایەوە و لۆریان پلەی 16ی گرتووە بە نۆ خاڵ.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش لیل بە دوو گۆڵی
بێوەڵام بە نیس دۆڕا ومیتز لە لانسی بردەوە.