جامی کاراباو.. مان سیتی و ئارسناڵ گەیشتنە چارەکی کۆتایی

AM:12:46:30/10/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کاراباو مان سیتی و ئارسناڵ شکستیان بە سوانزی سیتی و برایتۆن هێنا و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی 16 تیپی جامی کاراباو، یانەی مانچستەر سیتی و سوانزی سیتی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، دوای 12 خولەک گونسالۆ فرانکۆ گۆڵی یەکەمی سوانزی سیتی نوسییەوە، بەڵام مان سیتی دوای چەندین هێرش و لە خولەکی 39 گۆڵی یەکسانبوونی لە رێگەی دوکۆ تۆمارکرد و یارییەکەیان هێنایەوە خاڵی دەستپێک.

لە تایمی دووەم، سیتی زیاتر چووە پێشەوە و لە خولەکەکانی 77 و کاتی زیادکراودا دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی مەرمووش و رایان شەرقی نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی تیپەکەی گواردیۆلا کۆتاییهات، بەم ئەنجامە مان سیتی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش، ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە برایتۆنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.