ئارسناڵ گرێبەستی ساکا نوێدەکاتەوە

PM:05:22:29/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیانەوێت گرێبەستی ساکا نوێ بکەنەوە و مووچەکەی بکەنە بەرزترین لە یانەکەدا.

بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ ئامانجیانە بۆکایۆ ساکا بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەکەیان بهێڵنەوە هەربۆیە ئامانجیانە بەزووی بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی پێبهێنن.

فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە گەنەرز ئامانجیانە ئەو هێرشبەرە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 لە ریزی تیپەکەیان بهێڵنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی ساکا ئەو یاریزانە دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەکە بەجۆرێک هەفتانە 300 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

لەلایەکیترەوە ئەو یاریزانەش دڵخۆشە بە یارییکردن لە گەنەرز هەربۆیە پێدەچێت بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کاتێکی زۆری نەوێت.

بۆکایۆ ساکا لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئینگلزییەکە بەشداری 273 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 73 گۆڵ و 71 ئەسیست تۆماربکات.