PM:04:21:29/10/2025 
        
      304 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
سعودیە یاریگا سەرنجڕاکێشەکە لەسەر شاخێک
دروست دەکات نەک لەسەر بینایەکی بەرز.
لە چەند رۆژی رابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەک لە
سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە وڵاتی سعودیە بەنیازی دروستکردنی یاریگایەکە کە لە
مێژوودا دروست نەکراوە ئەویش لەسەر بینایەکی شاری نیۆم دەبێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی زە سەن
بڵاویکردەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەو یاریگایە لەسەر بینایەک دروست ناکرێت بەڵکو لەسەر
یەکێک لە شاخەکانی شاری ریاز دروست دەکرێت.
زە سەن نوسیویەتی، ئەو یاریگایە ناوی
شازادە محەمەد بن سەلمانە و نزیکەی 200 مەتر لە ئاستی زەوی بەرزتر دەبێت، یەکێکیشە
لە پرۆژە گەورەکانی سعودیە و یەکێکیش دەبێت لەو یاریگایانەی کە مۆندیالی 2034
یاریی تیادا دەکرێت.
رونیشیکردووەتەوە، یاریگاکە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی قیدیە دروستدەکرێت لەسەر
خەرجیاتی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، نزیکەی 45 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت و لە
داهاتوودا دەدرێت بە یەکێک لە یانەکانی هیلال یان نەسر.
خ . ک