ریاڵ مەدرید ڤان دی ڤینی دەوێت

PM:03:52:29/10/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید چەندین یاریزانیان دیاریکردووە بۆئەوەی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بیانگوازنەوە بەڵام ڤان دی ڤین پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێکی نوێ بۆ پێگەی هێڵی بەرگری بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە مێرێنگی چەند بژاردەیەکیان دیارییکردووە لەوانە کۆناتێ و شلۆتنبێرگ، بەڵام ریاڵ وای دەبینن میکی ڤان دی ڤین لە تۆتنهام باشترین بژاردەیە هەربۆیە بڕیاریانداوە سەرەتا هەوڵی کڕینی ئەو بەرگریکارەی سپێرێز بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گواستنەوەی ڤان دی ڤین ئاسان نیە، چونکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی تۆتنهام و بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

بەرگریکارە 24 ساڵانەکە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سثێرێز چوار ساڵی ماوە هەربۆپە پێویستە سەرەتا رەزامەندی بەرپرسانی تیپەکەی بەدەست بهێنێت ئەگەر بیەوێت ڕووبکاتە ریاڵ مەدرید.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 64 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.