PM:03:23:29/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام دەیانەوێت ماکتۆمینای لە ناپۆلی بگوازنەوە
ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 35 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی خەرج بکەن.
ئاستە بەرزەکەی سکۆت ماکتۆمینای لەگەڵ ناپۆلی پێشکەشی
دەکات وای کردووە لە یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە تۆتنهام بەجدی هەوڵی
گواستنەوەی ئەو ناوەراستکارە دەدات و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی
بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئینگلزییەکە
ئامادەیە لە پێناو کڕینی ماکتۆمینای 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ناپۆلی بکات.
گرێبەستی سکۆت ماکتۆمینای لەگەڵ یانەکەی لە حوزەیرانی
ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی ڕووبکاتە هەر یانەیەکیتر سەرەتا پێویستە
رەزامەندی بەرپرسانی تیپەکەی بەدەست بهێنێت.
ئەستێرە سکۆتلەندییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 47
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.