شێوازی ئەشرەف حەکیمی بووەتە باو لەنێو یاریزانان

PM:10:57:15/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێوازی ئەشرەف حەکیمی بووەتە باو لەنێو یاریزانانی تۆپی پێ و وەرزشەکانی دیکەش لەپێناو پاراستنی پارەکانیان دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت لە ماڵپەڕی زۆناڵ سپۆرتس، شێوازی ئەشرەف حەکیمی بووەتە هێمایەک بۆ بەڕێوەبردنی دارایی ژیرانە، کە یاریزانە ئەستێرەکانی جیهان لە سەرجەم وەرزشەکان بە تایبەت تۆپی پێ پەیرەوی دەکەن لە کاتی هاوسەرگیریدا.

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتە تایبەتەکەیدا نەیشاردەوە کە، سروشتی یاساکانی هاوسەرگیری ئەوروپی لە ئێستادا ئاڵۆزتر دەردەکەون، بۆیە یاریزانەکان بۆ پاراستنی موڵک و سامانەکانیان شێوازی حەکیمی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دوای جیابوونەوە لێیان نەکەونە مەترسییەوە.

چیرۆکی ئەستیرە مەغریبییەکە بە شێوەیەکە، کاتێک لە هاوسەرە ئیسپانییەکەی بەناوی هینبا ئەبووک جیابووەوە، هاوسەرەکەی داوای یاسایی لەسەر تۆمارکرد و داوای بەشێک لە سەروەتی یاریزانەکەی دەکرد وەک مافی خۆی.

بەڵام بەهۆی ئەوەی حەکیمی هەموو موڵک و سامانەکەی بەناوی دایکییەوە کردبوو، بە پێچەوانەوە بڕیاردرا ئەبووک بەشێک لە سەروەتەکەی بە ناوی یاریزانەکەوە بکات.