PM:11:50:14/10/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق و سعودیە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و سعودییەکان گەیشتنە مۆندیال و عێراقیش چووە پاشکۆ.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشت بە مۆندیال، هەڵبژاردەیی سعودیە میوانداری عێراقی کرد.
لە تایمی یەکەم، سعودییەکان بە هێرشبردن دەستیان پێکرد، کوڕانی عێراقیش دەیانویست پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەیان بکەن، پاش چەند هەوڵێکی کەمیش لەلایەن هەردوولاوە هیچ گۆڵێک نەبینرا.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا، هیچ گۆڵێک نەبینرا و سەرەنجامیش یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات و سعودیە گەیشتە مۆندیالی 2026، عێراقیش ڕووبەڕووی ئیمارات دەبێتەوە و براوەیان دەچێتەوە قۆناغی پلەی ئۆف.
لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی قەتەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە ئیمارات هێنا و گەیشتە مۆندیال.