PM:08:20:15/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵەوانێتی مێسی بەڕێوەدەچێت و هەشت یانە لە کیشوەرە
جیاوازەکانەوە بەشداریی تێدا دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی گیڤ می سپۆرت، لیۆنێل مێسی،
ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، کردنەوەی پاڵەوانێتییەکی
بەناوی جامی مێسی راگەیاندووە، کە هەشت تیپ بەشداریی تێدا دەکەن.
ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە لە میامی ئەمریکا دەبێت و
هەشت یانە تیایدا بەشداردەبن لە تیپی خوار 16 ساڵان، ئامانجیش لەو پاڵەوانێتییە
پەرەپێدانی زیاتری یاریزانە لاوەکانە لە سەرانسەری جیهان.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، پاڵەوانێتییەکە دۆستانەیە و
یارییەکان لە ماوەی شەش رۆژدا بەڕێوەدەچێت، یانە بەشداربووەکانیش بریتین لە، بەرشەلۆنە،
ئینتەر میامی، ئەتلەتیکۆ مەدرید، نیوێڵز ئۆڵد بۆیز، ریڤەرپلەیت و ئینتەر
میلان، هەروەها لەگەڵ یانەیەک لە ئینگلتەرا کە تا ئێستا ناسنامەی ئاشکرانەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە پاڵەوانێتییەکە لە نێوان 9 بۆ 14ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، یارییەکانیشلە یاریگاکان و
بارەگای مەشقەکانی ئینتەر میامی میوانداری دەکرێت.