PM:04:15:12/10/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گواستنەوەی جی جی گابرێلی
کردووەتە ئامانج کە بە مێسی نوێ ناسراوە.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردەوە یانەی ریاڵ
مەدرید چاودێری بەهرەمەندێکی نوێی تۆپی پێ دەکات تا لە ساڵانی داهاتوودا زۆرترین
سوودی لێببینێت و بیکاتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی پرۆژەکەی.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی
ریاڵ مەدرید دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆزێف جۆنیۆر ئەندریو گابرێلی بەهرەمەندی 15
ساڵ ئیمزابکەن کە بە مێسی نوێ ناودەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بەهرەمەندە کە بە
جی جی گابرێل ناسراوە لە ئێستا لە ریزەکانی لاوانی مانچستەر یونایتد بە ئاستێکی
نایابەوە دەرکەوتوە و بەردەوام لە درەوشانەوەدایە ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە
چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کە ئەوانیش ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونشنن
چاودێری بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە 15 ساڵە
لەم وەرزەدا تا ئێستا بەشداری شەش یاریی لاوانی مانچستەر یونایتدی کردووە و خاوەنی
حەوت گۆڵ و یەک ئەسیستە، لە ئینگلتەرا لە دایکبووە و لە ساڵی 2022 بووەتە یاریزانی
لاوانی مانچستەر یونایتد، چاوەڕێ دەکرێت ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی تۆپی
پێ.
خ . ک