PM:09:33:15/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید چاودێری گێلبێرتۆ مۆرای دەکەن و
دەیانەوێت بیگوازنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاجێس، یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید و ئینتەر
میامی و ئارسناڵ لە کێبڕکێی گواستنەوەی گیلبێرتۆ مۆرای یاریزانی لاوی مەکسیکن کە لە یانەی تیخوانای مەکسیکی
یاریی دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆرا لە مۆندیالی خوار 20 ساڵان بۆ مەکسیک درەوشایەوە ئەوەش وایکرد چاوی یانەکان لە سەرانسەری ئەوروپادا رابکێشێت.
بەهۆی یاساکانی
فیفا کە گواستنەوەی نێودەوڵەتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی هەیە، هەر جوڵەیەکی
فەرمی بۆ مۆرای تەمەن 17 ساڵ دەبێت تا مانگی تشرینی یەکەمی 2026 دوابخرێت.
ئەستێرە مەکسیکیەکە لە پێگەی هێرشبەریی یاریی دەکات، لە جامی
جیهانی خوار تەمەن 20 ساڵان توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە چارەکی
کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.