PM:10:14:15/10/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیفا بەنیازی پەیڕەوکردنی بڕیارێکی نوێیە لە بەرژوەندی
هەڵبژاردە بەهێزەکان بەڵام هۆکارەکی ئاشکرانەکردووە.
راپۆرتە میدیاییەکان هەواڵێکی سەرسوڕهێنەری گەورەیان ئاشکراکردووە سەبارەت بە
بڕیارێکی فیفا سەبارەت بە ئاهەنگی تیروپشکی مۆندیالی 2026 کە بڕیارە هاوینی
داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت و بۆ
یەکەمجار لە مێژوودا 48 تیپ بەشداری دەکەن.
فیفا چەندین
بڕیاری ناوازەی سەبارەت بە مۆندیال داوە، کە لە خولی داهاتووەوە دەستپێدەکات،
لەوانە زیادکردنی ژمارەی تیپە بەشداربووەکان لە 32 تیپەوە بۆ 48 هەڵبژاردە، ئەمە
جگە لەوەی بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەکە لە سێ وڵاتدا بەڕێوەدەچێت، هەر تیپێک مافی
ئەوەی پێدەدرێت لەبری 26 یاریزان 30 یاریزان بانگهێشتبکات.
ڕۆژنامەی ئاس ڕایگەیاندووە، یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا بڕیاریدا، مافی هەڵبژاردنی کۆمەڵە و شوێنی نیشتەجێبوون
لە قۆناغی یەکەمی جامی جیهانی بدات بەو هەڵبژاردانەی کە لە ریزبەندی فیفادا لە
سەرەوەن، بەبێ ئەوەی هۆکاری ئەو بڕیارە ئاشکرابکات.
بڕیارە جامی جیهانی 2026 لە نێوان 11ی حوزەیران بۆ 19ی تەممووزی ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت،
یارییەکان بەسەر سێ ناوچەدا دەبەسدەکرێن بە شێوەیەک، ناوچەی ڕۆژئاوا شارەکانی لۆس ئەنجلۆس،
سانفرانسیسکۆ، سیاتڵ و ڤانکۆڤەر لەخۆدەگرێت، ناوچەی ناوەڕاست بریتییە لە مەکسیکۆ
سیتی، مۆنتەری، گوادالاخارا، هیوستن، داڵاس و کانزاس سیتی، وە ناوچەی ڕۆژهەڵات، میامی، ئەتلەنتا، تۆرۆنتۆ، بۆستن،
فیلادلفیا و نیویۆرک لەخۆدەگرێت.