مباپێ: ریاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

PM:06:44:14/10/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە و دەیەوێت لە یانەکە جێپەنجەی خۆی بەجێبهێڵێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆڤیستار پڵەس کیلیان مباپێ، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد و باسیشی لە جیاوازی یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان کرد کە یاری لەگەڵ هەردوو یانەکە ئەنجامداوە.

مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خۆرخی ڤاڵدانۆ وتی: جیاوازییەکە تەنها ئەوەیە کە ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە.

وتیشی: من راهاتووم لەژێر فشاری گشتیدا بم، بەڵام لێرە و لە ریاڵ مەدرید بەخۆمان دەڵێین: من لە باشترین یانەی جیهانم، دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنم، یارییەکی باش بکەم، نموونەیەک بم بۆ هاوڕێکانم و هاندەران.

لەبارەی ئینریکیشەوە باسی لەوەکرد، لە یارییەکەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر لیل یەکتریان بینیووە، ئەو کەسێکی زۆر باشە و راهێنەرێکی نایاب و ناوازەیە، پەیوەندییان زۆر باشە و هیوای باشترینی بۆ دەخوازێت، ساتگەلێکی نایابیان پێکەوە بەسەر برد لە پاریس.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید هێشتا ژمارە یەکی هاندەرانە و هەمووان بە ئەفسانەی یەکەمی یانەکەی دەوانن، ئەویش دەیەوێت رێبازی خۆی لە یانەکە هەبێت و جێ پەنجەی خۆی بەجێبهێڵێت.