PM:09:10:15/10/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵێوراوانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئاشکرابوون و سێ یاریزانی
ریاڵ مەدرید و یەک یاریزانی بەرشەلۆنەی تێدایە.
بە شێوەیەکی فەرمی ناوی پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی
گۆڵدن بۆی لە ساڵی 2025 ئاشکرابوون، ئەو خەڵاتەی کە دەدرێت بە یاریزانێکی خوار
تەمەن 21 ساڵان، دوایین جاریس لامین یامال بەدەستیهێنا.
لە لیستەکەدا سێ یاریزانی ریاڵ مەدریدی تێدایە کە بریتین
لە، ئاردا گولەر، فرانکۆ ماستانتونۆ، دین هاوسن، بەڵام تەنیا یەک یاریزانی
بەرشەلۆنە لەخۆدەگریت ئەویش پاو کوبارسییە.
بە گشتی 20 یاریزان کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە دەکەن، جیا لە
یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دیارترین ناوەکان پێکدێن لە، دیزێری دوێ،
لویس سکیلی، کینان یەڵدز، زایر ئیمری، نیکۆ ئۆریلی و ئیستیڤاو.
خەڵاتەکە لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە پێشکەشی باشترین
یاریزانی لاو دەکرێت لەو ساڵەدا، مەرجە یاریزانەکە لە یانەیەکی ئەوروپی بێت، جگە
لە خەڵاتی گۆڵدن بۆی، خەڵاتێکی دیکە بەناوی گۆڵدن بۆی وێب دابەشدەکرێت، کە بە
دەنگی هاندەران لە سۆشیاڵ میدیا دیارییدەکرێت.