PM:08:49:14/10/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە
دەبێت هاوسەنگی لەدەستنەدەن و لە یارییەکەی ژاپۆن وانە فێربن.
پاش شکستهێنانیان
بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل
رایگەیاند، هەموویان دڵگرانن بە دۆڕانەکەیان بەڵام هەمیشە دەبێت لە شکستەکانەوە فێرببن
و خۆیان باشتر بکەن، ژاپۆنییەکانیش لە تایمی دووەم ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە.
وتیشی: پێموایە تا ئەو هەڵەیەیی گۆڵی یەکەم کۆنترۆڵێکی باشمان بەسەر
یارییەکەدا هەبوو، دوای ئەوە روونە چی روویدا، تیپەکە دوای ئەو هەڵەیە عەقڵیەتی
خۆی لەدەستدا و ئەوەش گەورەترین هەڵەی ئێمە بوو، ناڵێم تایمی دووەم خراپ بوو،
بەڵام ئەو هەڵەیە کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی گشتیمان هەبوو.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەڵەی تاکەکەسی نابێتە
هۆی دەرکردنی یاریزانەکان لە تیپەکەی، ئەوەی دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن
کاردانەوەی تیپەکەیانە لە دوای هەڵەی یەکەم، چونکە هاوسەنگیان لە یاریگادا
لەدەستدا.
وتیشی: لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکانی مانگی
نۆڤەمبەردا بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەکان، ئەم ئەنجامە ڕێبازەکەمان ناگۆڕێت، لەم
یارییەوە وانەیەکی باش فێربووین، شتگەلێک هەیە کە پێویستە لەم یارییەوە فێربین.