ئیزاک ڕەخنەی تووند لە هەڵبژاردەی سوید دەگرێت

PM:10:18:14/10/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیزاک رەخنەی توند لە ئاستی هەڵبژاردەی سوید دەگرێت و دوپاتیکردەوە بە تاک و بە کۆمەڵیش خراپن.

هەڵبژاردەی سوید لەگەڵ ئەوەی چەندین ئەستێرەی تێدایە، بەڵام ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکەن و لە پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیال لە چوار یاریدا خاوەنی تەنها یەک خاڵن و نزیکن لەوەی سەرنەکەون بۆ مۆندیالی 2026.

ئەمەش ناڕەزاییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئیزاکی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەش سەبارەت بەو دۆخە دەڵێت: شەرمەزارییە، دیسانەوە نائومێد بوومەوە، بەڕاستی یارییەکی خراپ دەکەین، شێوازی یاریکردنمان کارناکات، بە تاکەکەسی بەڕاستی زۆر خراپین، ئێمە وەک یاریزان دڵخۆش نین بەوەی دەگوزەرێت.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، دەزانن بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆیە، ئاستیان جێگای قبوڵ نییە چ وەک تاک چ وەک کۆمەڵ، بارودۆخەکەیان وەک قەیران وایە کە هەموو لاینەکانی هەڵبژاردەکە دەگرێتەوە.

ئەستێرەکەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی سوید دوپاتیکردەوە، ئەوان خاوەنی تەنها یەک خاڵن ئەویش جێی شەرمە بۆیان چونکە خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزن و دەکرا ئەنجامیکی زۆر باشتریان هەبێت.

جێی ئاماژەپێدانە، لە پاش دۆڕانی هەڵبژاردەی سوید بەرامبەر کۆسۆڤۆ، جۆن داڵ تۆماسۆن لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژارەکە دوورخرایەوە، گراهام پۆتەری راهێنەری پێشووی یانەی وێستهامیش کە بە تازەی لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەری سوید نیشاندا، بەڵام تا ئێستا راهێنەری داهاتووی سویدییەکان یەکلاینەبووەتەوە.