باوکی یامال چی بە بەرشەلۆنە کردووە؟

PM:11:01:12/10/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ملکەچی زۆرێک لە داواکانی باوکی یامال بووە و ئەوەش ژووری جلگۆڕینی یانەکەی نیگەران کردووە.

لە چەند مانگی رابردوودا، دوای ئەوەی رۆڵیلامین یاماڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە گرنگتر بوو، دەنگۆی زۆر لەسەر مونیر نەسراوی باوکی و رەفتارەکانی دوای بەناوبانگبوونی بڵاوبووەوە، دواتر یانەکە هەوڵیدا دەنگۆکان کپ بکاتەوە و دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە، بەڵام لە ئێستادا رۆژنامەنووسی بەناوبانگ ڕۆمان مۆلینا، چەند بابەتێکی نوێ و وردی لەو بارەیەوە درکاندووە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەنووسەکە، باوکی لامین یامال وردە وردە هەستی بە کاریگەری و گرنگیپێدانی یانەی پاریس سان جێرمان و ئاست بەرزی کوڕەکەی کردووە، هەر ئەوەش وایکردووە بەردەوام داواکارییەکانی لەسەر یانەکەی کەتەلۆنیا زیاتر بکات.

یەکێک لە داواکارییەکانی باوکی یامال ئەوە بووە کە وتویەتی: دادپەروەرانە نییە کوڕەکەم لە کێبڕکێی تۆپی ئاڵتونیدا پشتگیری پێویست ناکرێت و یانەکە زیاتر گرنگی بە رافینیا دەدەن.

هەر ئەمەش وایکردووە، لەو ساتەوە یانەی بەرشەلۆنە و میدیا نزیکەکانی رەوتی پاڵپشتییەکانیان بەرەو لامین یاماڵ بگۆڕن و یاریزانەکە وەک پاڵێوراوی سەرەکی باڵۆن دۆر ناوببەن، تەنانەت فشارەکان بە جۆرێک بووە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش پشتگیری یاریزانەکەی کردووە.

مۆلینا باسی لەوەشکردووە، باوکی لامین یاماڵ داواکاری سەیری لە یانەکە کردووە و ئەوانیش جێبەجێیان کردووە لە نێویاندا دابینکردنی فڕۆکەی تایبەت بۆ کوڕەکەی، لەژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنەش دڵگرانن سەبارەت کاریگەرییەکانی باوکی ئەستێرەکە لەسەر یانەکە، چونکە هەمیشە درووشم و فەلسەفەی بەرشەلۆنە یەکدەنگی و بەکۆمەڵ بوون بووە.