بۆچی رۆنی هاوسەرەکەی کردووەتە دەرەوە؟

AM:11:36:30/09/2025

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆنی هاوسەرەکەی لە ماڵ کردووەتە دەرەوە بەهۆی ئەوەی ئاهەنگی بۆ لیڤەرپوڵ گێڕاوە

واین رۆنی ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا و یانەکانی ئیڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد هێندە رقی لە یانەی لیڤەرپوڵە تەنانەت ئەو رقەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کێشە لەناو ماڵەکەیدا دروستبکات

ئەو یاریزانە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئاشكرایکرد لە ساڵی 2020 کاتێک یانەی لیڤەرپوڵ بە راهێنەرایەتی یۆرگن کلۆپ بووە پاڵەوانی پریمەر لیگ سەری سوڕماوە کاتێک چووەتە ماڵەوە و بینیویەتی ئاڵای یانەی لیڤەرپوڵ بە ماڵەکەیەوە هەڵواسراوە

رۆنی بۆی دەرکەوتووە کە کۆلینی هاوسەری ئەو کارەی کردووە و ئاهەنگی گێڕاوە بەهۆی پاڵەوان بوونی لیڤەرپوڵ ئەویش لە کاردانەوەدا وەک سزادانێک هاوسەرەکەی بۆ چەند ساتێک کردووەتە دەرەوە لە ماڵەوە

ئەستێرە ئینگلیزیەکە یەکێکە لەوانەی کە رقێکی زۆری بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ هەیە چونکە وەک یاریزانی ئیڤەرتۆن کە لە یەک شاردان دژی ئەو یانەیە یاریکردووە، جگە لەوەش وەک یاریزانی مانچستەر یونایتدیش یاریی بەرامبەریان کردووە کە کێبڕکێ و دژایەتیەکی مێژوویی لەنێوان ئەو دوو یانەیەدا بوونی هەیە

کێشەکانی ناو ماڵی رۆنی بەردەوامە بەهۆی ئەوەی کۆلینی هاوسەری و خیزانەکەشی هاندەری لیڤەرپوڵن، تەنانەت کاتێک وەرزی رابردوو یانەی لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی پریمەر لیگ، دایک و باوکی هاوسەرەکەی رۆنی ئاهەنگیان گێڕاوە و ئەوەش جارێکیتر بووەتە هۆکاری تووڕەبوونی هێرشبەرەکەی پێشووی ئینگلتەرا

رۆنی چەندین جار دوپاتیکردووەتەوە، رقی لە دێربی مێرسیسایدە چونکە بەرامبەر لیڤەرپوڵە و یەک هەفتە پێش ئەو یارییە فشاری زۆریان لەسەر بووە و شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە رویداوە