سعودیەکان پلانیان چییە بۆ پاش وازهێنانی رۆناڵدۆ

PM:08:28:29/09/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان خۆیان بۆ وازهێنانی رۆناڵدۆ لە یاریکردن ئامادە دەکەن و گواستنەوەی هاری کەین و برونۆ فێرناندێز ئامانجیانە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پێشەنگی ئەستێرەکانی جیهان دادەنرێت کە روویان لە خولی سعودیە کرد، پاش ئەویش چەندین ئەستێرەی دیکەی جیهان گرێبەستیان لەگەڵ یانە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە کرد، لە ئێستاشدا خولی رۆشەنی سعودیە چەندین ئەستێرەی دیاری جیهانی و چەندین لاوی پیشگەری تێدا دەبینرێت، ئەمەش وایکردووە بینەرێکی زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە.

بەڵام ئەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی نیگەرانکردووە، هەڵکشانی تەمەنی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و نزیکبوونەوەیەتی لە وازهێنان لە تۆپی پێی پیشەگەری چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 بەسەر دەچیت کە ئەوکات تەمەنی دەبێتە 42 ساڵ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە خولی وڵاتەکەیان بینەرێکی بەرچاو لەدەستتدەدات لەسەر ئاستی جیهانی.

هەر لەبەر ئەوەش، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، پلانی داڕشتووە بە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک بۆ خولی ئەو وڵاتە تا دووبارە چاوەکان بخەنەوە سەر خۆیانو وازهێنانی رۆناڵدۆش کاریگەری نەبێت لەسەریان.

لەبەر ئەوەش بەڕێوبەرانی خولی سعودیە چاویان لە پەلکێشکردنی یاریزانان، هاری کەین و برونۆ فێرناندێزە بۆ ئەو وڵاتە، تا دووبارە چاوی بینەرانی جیهان بە خولەکەیان گەرمبکنەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، هیچ کام لە یاریزانەکان ئامادە نین یانەکەیان بەجێبهێڵێن و لە لوتکەی ئاستی خۆیاندان، بەڵام ئەگەری هەیە سعودیەکان بتوانن بە پارەیەکی زۆر رازییان بکەن و روو لە خولی رۆشەن بکەن، وە ئەگەری هەیە ئەم گرێبەستانەش وەرزێک یاخود دوان دوابکەوێت.

بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە، سعودیەکان بەردەوام دەبن لە پەلکێشکردنی ئەستێرەکان بۆ یانە جیاوازەکانی وڵاتەکە، جیالە کەین و برونۆ، دەیان ئەستێرەی تریش چاوەڕی دەکرێت گرێبەستیان پێشکەش بکرێت و ببنە یاریزانانی خولی سعودیە.