PM:03:48:29/09/2025
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکەنەوە و
سێشەممە چەند یارییەکی گرنگی ئەنجامدەدرێن.
لە کاتژمێر حەوت و 45 خولەکدا، یانەی ریاڵ
مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی کایرات ئالماتی
کازاخستانی.
ریاڵ مەدرید کە لە یاریی یەکەمدا بردنەوەی
بەسەر مارسیلیا بەدەستهێنا دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییەش ژمارەی خاڵەکانی بۆ
شەش خاڵ زیادبکات و لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندیدا بمێنێتەوە، جگە لەوەش شکستە
گەورەکەی دێربی مەدرید لەبیری هاندەران بباتەوە.
یانەی شاهانە لەم وەرزەدا هەشت یاریی
ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، حەوت بردنەوەی هەیە لەگەڵ یەک شکست کە
بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە، 18 گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی لێکراوە.
یاریزانانی یانەی ئالماتی کازاخستانی لە
کاتی راکێشانی تیروپشکی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ کاتێک زانییان رووبەڕووی ریاڵ
مەدرید دەبنەوە بە کۆمەڵ ئاهەنگیان گێڕا هەرچەندە دڵنیان لەوەی کە یارییەکەی زۆر
قورسە.
لە هەمان شەودا و لە کاتژمێر 10، یانەی
چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی
دەکات دەکات.
چێڵسی کە لە یەکەم یارییدا بەرامبەر بایرن
میونشن تووشی شکستهات لەم یارییەدا لەپێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە دەجەنگێت تا
لەم قۆناغەدا رووبەڕووی کێشە نەبێتەوە.
چێڵسی و بەنفیکا لە مێژوودا چوار جار
رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە لەندەنیەکە لە سەرجەم یارییەکاندا بردنەوەی
بەدەستهێناوە و نۆ گۆڵی تۆمارکردووە، یانە پۆرتوگالیەکەش بردنەوەی نەبووە و تەنها
سێ گۆڵی کردووە.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش لە پێناو
بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە رووبەڕووی یانەی گەلەتەسەرای تورکی دەبێتەوە،
ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەر و تۆتنهام بەرامبەربەرامبەر فرانکفۆرت و سلاڤیا پراگ و
بودۆ گلێمت یارییدەکەن، یانەی بایرن میونشنیش لە یارییەکی ئاساندا دەبێتە میوانی
پاڤۆس و ئامانجی بەدەستهێنانی دووەم بردنەوەی بەدوای یەکە.
خ . ک