نەیمار تووشی پێکان بووە

PM:04:22:24/08/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار تووشی پێکانبووە لە رانیدا و ئەگەری بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کەمبووەتەوە.

رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی بڵاویکردەوە، جارێکیتر نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی سانتۆس تووشی پێکانبووەتەوە لە کاتی راهێنانەکانی یانەکەیدا.

گلۆبۆ ئاماژەی بەوەداوە، پێکانەکەی ئەمجارەی نەیمار لە ماسولکەکانی رانی راستیدایە بەڵام زۆر مەترسیدار نییە و رۆژانە لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەیەوە چاودێری دەکرێت.

رونیکردووەتەوە کە بە رێژەیەکی زۆر جارێکیتر نەیمار بێهیوا دەکرێت و بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل ناکرێت بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.

دەشڵێت، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل تا دوایین سات چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکەکان دەکات و ئەگەر ئەرێنی بوون ئەوا نەیمار دەکاتە لیستەکەوە بەڵام ئەگەر هەستی بە باشبوون نەکرد ئەوا بە هیچ شێوەیەک بانگهێشتی ناکات.

خ . ک