مارتینێز و هێرشبەرێکی ئەستۆن ڤێلا بوونەتە ئامانجی سعودییەکان

PM:06:42:30/04/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەیەکی سعودی هەوڵی گواستنەوەی مارتینێز دەدات و ئەستۆن ڤێلاش جێگرەوەی دیاریکردووە.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودی گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێز و لیۆن بایلی یاریزانانی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزییان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، یەکێک لە یانە گەورەکانی خولی سعودیە ئۆفەرێکی پێشکەشی ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و گۆڵچی یانەی ئەستۆن ڤیلا کردووە تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

رونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە مارتینێز تەمەنی 32 ساڵە بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی سعودیەوە.

دەشڵێت، کارگێڕی ئەستۆن ڤێلا لارییان نابێت لە فرۆشتنی گۆڵچییە ئەرجەنتینییەکە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت تەنانەت شوێنگرەوەشیان بۆ دیاری کردووە کە خوان گارسیای گۆڵچی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانیە.

خ . ک