PM:11:47:25/04/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخال و کاماڤینگا و میلیتاو گەشتی
سیڤییە دەکەن و ئامادە دەبن بۆ پاڵپشتی یاریزانەکانی دیکە لە یاریی کلاسیکۆ.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێگەی
فەرمی خۆی، ئامادەبوونی هەریەکە لە یاریزانە پێکراوەکانی لە یاریی کلاسیکۆ
دوپاتکردەوە، ئەوانیش، دانی کارڤاخال، ئیدواردۆ کاماڤینگا، ئیدێر میلیتاو.
یانە ئیسپانییەکە لە بڵاوکراوەکەدا
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سێ یاریزانە ئامادەی مەشقەکانی ریاڵ مەدرید دەبن لە
یاریگای لا کارتۆخا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بە مەبەستی پشگیری هاوڕێکانیان.
هەروەها لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی
ریاڵ مەدرید ناوی کیلیان مباپێ بەدیدەکرێت و ئامادەبوونی دوپاتکراوەتەوە، ئەوەش
دوای ئەوەی گومان لە بەشداریکردنی لەو یارییەدا هەبوو بەهۆی پێکان لە پاژنەی
پێیدا.
ریاڵ مەدرید لەو یارییەدا لە ژێر فشارێکی
زۆردایە، بەهۆی ئەوەی لە چامپیۆنز لیگ کراوەتەوە دەرەوە و لە لا لیگاش لە پلەی
دووەمدایە، بۆیە دەیەوێت بە بردنەوە و بەدەستهێنانی نازناوەکە دڵی هاندەرانی ئاشتبکاتەوە.