لە جامی بانک ئێرست زڤێرێڤ و تیافۆی گەیشتنە یاری کۆتایی

PM:11:00:30/10/2021

736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بانک ئێرست زڤێرێڤ و تیافۆی گەیشتنە یاری کۆتایی و ئەلکاراز و سینەر ماڵئاواییان کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی بانک ئێرست بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بوەوە.

زڤێرێڤ بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە سێ بوون.

لە یارییەکی تری هەمان قۆناغدا، جانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر فرانسیس تیافۆی ئەمریکی یاریکرد و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەم ئەنجامانە، زڤێرێڤ و تیافۆی سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا، ئەلکاراز و سینەر ماڵئاواییانکرد.