چامپیۆنس لیگی فوتساڵ.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

PM:10:25:30/10/2021

1196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی فوتساڵ بەرشەلۆنە لاسا حەوت گۆڵی لە زالگێرێس کرد و لیڤانتی و ئۆرشا یەکسانبوون.

لە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی فوتساڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لاسای ئیسپانی بوە میوانی یانەی کاونۆ زالگێرێسی یۆنانی.

بەرشەلۆنە لاسا بە ئاسانی و بە ئەنجامێکی گەورە ، بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی لیڤانتی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ ڤیتن ئۆرشای بیلاڕووسی بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.

بەرشەلۆنە لاسا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی جامەکەدا دەبینرێت، لیڤانتی شەش خاڵی هەیە و پلەی دووەمی گرتوە.