یۆڤانتۆس پلان بۆ مێرکاتۆیەکی ئاگرین دادەڕێژێت

PM:09:59:30/10/2021

840 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس کاردەکات بۆ ئەوەی خوێنێکی نوێ بكاتە ناو تیمەکەوە بۆ ئەوەی لە دۆخی ئێستای ڕزگار ببێت و بەهێزەوە خۆی بۆ كۆتایی وەرزەكە ئامادەبكات.
تیمی خانمە پیرەکە لە ماوەی ئەم دواییەدا لە ژێر سەرپەرشتی ئەلیگریدا خاڵی زیاتریان لە دەست دا و لە ڕیزبەدی سێریا ئەی چونەتە پێگەیەکی لاوازەوە.
ئاندریا ئەنێلی سەرۆکی یانەکە پلانی هەیە بۆ پشتگیری کردنی تیمەکە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا چەند گرێبەستێكی گەورە ئەنجام بدەن.
ڕۆژنامەی لاگازیتا دێلۆ سپۆرت ئاشكرایكردوە كە یانەكەی شاری تۆرینۆ لە ئێستادا چاودێری دۆخی ئەلێکس ڤیتسێلی یاریزانی یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆند دەكەن و دەیانەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان بگوازنەوە لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیان.
نەک هەر ئەوە بەڵکو تیمەکە کار بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە دەکات ئەویش بە گواستنەوە دوسان فلاهۆڤیچی یاریزانی یانەی فیۆرەنتینا، كە ئەو یاریزانە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا لەگەڵ ڤیۆلا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوەو لەئیستادا لەگەڵ تیمەكەی ڕێككەوتون بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدەن یانەكە جێبهێڵێت.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەشكردوە كە بەرپرسانی ئەو یانەیە جگە لە دو یاریزانە هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێكی دیكەو دەیانەوێت بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێك یانەكە بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتیەكان ئامادە بكەن.