ڤیدیۆ.. یونایتد بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

PM:09:22:30/10/2021

1488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ یاری لوتکەی لە تۆتنهام بردەوە.

لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی تۆتنهام و یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

یاریزانانی مان یونایتد بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتن تا کۆتایی یاریەکە کۆنتڕۆڵی تۆپیان کردبوو، لە خولەکی 39 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 64 و 86ی تایمی دووەم ئیدینسۆن کاڤانی و مارکۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.

بەو سەرکەوتنەش مان یونایتد خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 17 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، تۆتنهامیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ دابەزیە پلەی هەشتەم.لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی تۆتنهام و یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

 

یاریزانانی مان یونایتد بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتن تا کۆتایی یاریەکە کۆنتڕۆڵی تۆپیان کردبوو، لە خولەکی 39 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 64 و 86ی تایمی دووەم ئیدینسۆن کاڤانی و مارکۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.

بەو سەرکەوتنەش مان یونایتد خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 17 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، تۆتنهامیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ دابەزیە پلەی هەشتەم.