یۆڤانتۆس بەردەوامە لەئەنجامە خراپەکانی

PM:09:11:30/10/2021

1068 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا شکستیهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی یانەی هیلاس ڤیرۆنا بویەوە و یاریەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێدۆڕاند.

یاریزانانی هیلاس ڤیرۆنا ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و توانیان لە خولەکەکانی 11 و 14 لەلایەن جیۆڤانی سیمیۆنیەوە دوو گۆڵ تۆماربکەن و تایمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا یۆڤانتۆس لە خولەکی 80 لەلایەن ماکینیەوە گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام یانەکەی لە شکست ڕزگار نەکرد.

بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس خاڵەکانی لە 15 خاڵدا مایەوە و لە پلەی نۆیەمدایە، هیلاس ڤیرۆناش بە 15 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.