PM:08:47:30/10/2021 
        
      1276 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ڕاوێژکاری گشتی ئەڵمانیا داوا لە کیمیچ دەکات تا لە بڕیارەکە پەشیمان
ببێتەوە و ڤاکسین وەربگرێت.
ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری وڵاتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە داوا لە جۆشوا کیمیچی
یاریزانی یانەی بایرن میونشن دەکات بۆ ئەوەی بە بڕیاری وەرنەگرتنی ڤاکسیندا
بچێتەوە بەهۆی ئەو هەرایەی لای هاندەران دروستی کردوە.
مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی فرانکفۆرت ئەلگێمنی ڕونیکردەوە کە
پێویستە کیمیچ بیر لەو کارە بکاتەوە صونکە ئەو یاریزانێکی پیشەگەرە و لەهەمان
کاتیشدا دوپاتیکردەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە ئەڵمانیا کەس زۆری لێناکرێت.
ئەو بڕیارەی کیمیچ دەنگۆیەکی زۆری لەناو خەڵکدا درووستکرد چونکە ئەو
یاریزانێکی نێودەوڵەتیە و پێشەوایەکە بۆ چەندین هاوڵاتی وڵاتەکەی.
پێشتر یاریزانەکەی بایرن ئاشکرایکرد کە ڤاکسینی
وەرنەگرتوە لەبەرئەوەی هەندێک هۆکاری تایبەتی هەیە و توێژینەوەی زۆر نەکراوە
دەربارەی کاریگەریەکانی وەرگرتنی لە داهاتوودا.