PM:08:06:30/10/2021 
        
      412 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە جامی بانک
ئێرست زڤێرێڤ و تیافۆی گەیشتنە یاری کۆتایی و ئەلکاراز و سینەر ماڵئاواییان کرد.
لە یارییەکانی
قۆناغی پێش کۆتایی جامی بانک ئێرست بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی
رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بوەوە.
زڤێرێڤ بە ئاسانی
و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵەکانی
هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە سێ بوون.
لە یارییەکی تری
هەمان قۆناغدا، جانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر فرانسیس تیافۆی ئەمریکی یاریکرد و بە
ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەم ئەنجامانە،
زڤێرێڤ و تیافۆی سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا، ئەلکاراز
و سینەر ماڵئاواییانکرد.