PM:07:00:30/10/2021 
        
      860 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لیڤەرپوڵیش لە یاریگای
خۆیدا یەکسانبوو.
لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بووە میوانی
یانەی نیوکاسڵ یونایتد و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەهێزیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بەڵام هەموو
هەوڵەکان لە تایمی یەکەمدا بەبێ ئەنجامی مایەوە، لە تایمی دووەم و لە خولەکەکانی
65 و 77 و 81 چێڵسی لەلایەن ڕیس جەیمس دوو گۆڵ و جۆرجینیۆ بە لێدانی سزا سێ گۆڵیان
تۆمارکرد.
لە یاریەکی تریشدا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی برایتۆنی کرد و یاریەکەش
بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایهات.
بەو ئەنجامەش چێڵسی بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە،
لیڤەرپوڵیش بە 22 خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە.