بایرن و دۆرتمۆند سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

PM:06:25:30/10/2021

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن ڕووبەڕووی یانەی یونیۆن بەرلین بویەوە یاریەکەشی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆل لێبردەوە.

یاریزانەکانی بایرن میونشن ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد و لە خولەکەکانی 15 و 23 و 34 و 60 و 79 لەلایەن لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و لیرۆی سانی و کومان و تۆماس مۆلەرەوە پێنج گۆلیان تۆمارکرد، گۆلەکانی یونیۆن بەرلینیش لە خولەکەکانی 43 و 65 لەلایەن گیسلمین و ڕایەرسۆنەوە تۆمارکران.

لە یاریەکی تریشدا بروسیادۆرتمۆند بەرامبەر کۆڵن یاریکرد و یاریەکەی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەو ئەنجامەش بایرن بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندیدایە، دۆرتمۆندیش بە 24 خاڵەوە لەپلەی دووەمی خولەکەدایە.