لێدوانی ئەنچیلۆتی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ئێلچی

PM:06:12:30/10/2021

948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و دوپاتیکردەوە متمانەی تەواوی بە یاریزانە یەدەگەکان هەیە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاش سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر ئێلچی لە خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند بەهۆی فشاری یاریە زۆرەکانەوە کاتمان لەبەردەست نەبوو بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تر یاریبکەین چونکە یاریزانەکانمان ماندون.

هەروەها وتیشی: ماریانۆ یاریەکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و توانی گۆڵێک درووستبکات، مارسیلۆش زۆر بەباشی دەرکەوت لە یاریەکەدا و لە هەردوو لایەنی بەرگری و هێرشبردنەوە نایاب بوو.

دەربارەی ڤینیسیۆسیش ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە ئەو متمانەیەی پێدەبەخشێت کە شایستەیەتی و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدەت بۆ ئەوەی متمانە بە یاریزانەکانی یانەکە ببەخشێت.

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد پێویستە هەموو یاریزانە یەدەگەکانی یانەکە چاوەڕێی هەلێکی گونجاو بکەن تا ئاستی خۆیان بسەلمێنن.