PM:05:55:30/10/2021 
        
      1408 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی ئیتاڵیا
ئەتڵانتا و لازیۆ یەکسانبوون و سبەینێش ڕۆما و میلان یاری لوتکە ئەنجامدەدەن.
لە هەفتەی 11ی خولی
پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵانتا لە یاریەکی بەهێزدا میوانداری یانەی لازیۆی کرد.
لە خولەکی 18
پیدرۆ ڕۆدریگێز گۆڵی یەکەمی لازیۆی کرد و دواترو لە خولەکی 45 دۆڤان زاپاتا گۆڵی
یەکسانی بۆ ئەتڵانتا کردەوە بەڵام لە خولەکی 74 شیرۆ ئیمۆبێلی گۆڵی دووەمی لازیۆی
و کرد، لە خولەکی 94 مارتین دی رۆن گۆڵی یەکسانی بۆ ئەتڵانتا کرد و یاریەکەش بە
دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، ئەتڵانتا
بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، لازیۆش 18 خاڵی هەیە و پلەی
شەشەمی گرتووە. 
سبەینێش چەند
یاریەکیتر بەڕێوەدەچن، لە یاری لوتکەی هەفتەکەدا یانەی ڕۆما لە کاتژمێر 10 و 45
خولەکیش شەودا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی ئەی سی میلان دەکات.
خ . ک