PM:05:43:30/10/2021 
        
      1308 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
یانەى نیوکاسڵ لە
مێرکاتۆی هاوینەدا یەکەم گرێبەستی لەگەڵ تۆنی کرووسی ناوەندکاری ڕیاڵ مەدرید
دەبێت.
ڕاپۆرتە
وەرزشییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد، بەرپرسانی نوێی نیوکاسڵ دەیانەوێت لە هاوینی
داهاتوودا بڕەى پارەیەکی شایستە بۆ گواستنەوەى تۆنی کرووسی ناوەڕاستکاری ڕیاڵ
مەدرید ئامادە بکەن و بیکەنە یەکەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینەى 2022.
ڕۆژنامەى دەیلی
مەیل بڵاویکردەوە، کارگێڕی نیوکاسڵ بڕی 25 ملیۆن پاوەند لە پێناو ناوەندکارە
ئەڵمانییەکە خەرجدەکات و دواتریش چەند گرێبەسـتێکی تر واژوو دەکەن تا کۆتایی بەو
نەهامەتییانە بهێنن کە یانە ئینگلیزییەکە 66 ساڵە پێوەى دەناڵێنێت و نەیتوانیوە
نازناوێک بەدەستبهێنێت.
نیوکاسڵ پاش
کڕینەوەى لە لایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعوودی لە ئێستادا دەوڵەمەندترین یانەى
جیهانە، بەڵام بارودۆخی خراپە و لە پلەى 19یەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دەبینرێت و
هەفتەى ڕابردووش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە بروسی ڕاهێنەری لە ئەرکەکەى دوورخستەوە.
خ . ک