PM:05:19:30/10/2021 
        
      2076 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
زیدان ئامادەیە
گوێ بۆ ئۆفەرەکانی پاریس سان جێرمان بگرێت و لە داهاتوودا ئەرکی پی ئێس جی لە
ئەستۆ بگرێت.
پێگەى کالچیۆ
مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، زیدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا
ئامادەیە پێشوازی لەهەر ئۆفەرێک بکات کە لایەن یانەى پاریس سان جێرمانەوە پێشکەشی
دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتی یانەکە لە ئەگەری دوورخستنەوەى پۆچیتینۆ لە
پۆستەکەى.
کالچیۆ مێرکاتۆ
باسی لەوەشکرد، پاریس دڵنییایە تا کۆتایی هاتنی وادەى فەرمی گرێبەستەکەى متمانە بە
پۆچیتیۆ بکات و دەیەوێت زیدان قایل بکات تا لە ئەگەری دورخستنەوەى ڕاهێنەرە
ئەرجەنتینییەکە ئەرکەکەى پێبسپێرێت.
پێگە ئیتاڵییەکە
ئاماژەى بەوەشدا، کارگێڕی پی ئێس جی دەیەوێت لە ئەگەری دانانی زیدان وەک جێگرەوەى
پۆچیتیۆ لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر مباپێ درووستبکات تا لە یاریگای پارک دی
پرانس بمێنێتەوە ڕوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نەکات.
زیدانی خاوەن سێ
نازناوی چامپیۆنزلیگی یەک لە دوایەک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بێ یانە و
پێشتریش ڕەتیکردبووەوە ئەرکی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە ئەگەری دوورخستنەوەى
سۆلشایەرلە ئەستۆ بگرێت.