ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی لالیگایە

PM:04:57:30/10/2021

1380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر ئێلچی بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئێلچی و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەریدا بەدەستهێنا.

لە خولەکی 22 ڤینیسیۆس جۆنیۆرز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد دواتر لە خولەکی 63 ناوبژیوان ڕائول گوتی لە ئێلچی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا، ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 73 دا دوبارە لەلایەن ڤینیسیۆسەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، لە خولەکی 86 دا ئێلچی لەلایەن بێری مێلاوە جیاوازیەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە بەڵام یاریەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتایهات.

بەو سەرکەوتنەش یانەی ڕیاڵ مەدریدی خاڵەکانی لە خولی ئیسپانی گەیاندە 24 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.