PM:04:28:30/10/2021 
        
      1068 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ بە سەرکەوتنێکی گرنگەوە لە یاریگای لیستەرەوە گەڕایەوە.
لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ بووە
میوانی لیستەر سیتی و یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەهێزیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بەڵام
یاریزانەکانی مایکل ئارتێتا باشتر دەرکەوتن و هەلەکانیان لەبەرژەوەندی خۆیان
قۆستەوە لە خولەکانی 5 و 18 لەلایەن گابرێل و سمیس ڕۆوە دوو گۆڵی یاریەکەیان
تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش ئارسیناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 17 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چووە
پلەی پێنجەمەوە، لیستەرسیتیش خاڵەکانی لە 14 خاڵدا مایەوە و دابەزیە پلەی دەیەم.