PM:04:18:30/10/2021 
        
      1948 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ڕیاڵ مەدرید
ئامادەکاری بۆ سێ گرێبەىستی سەربەست لە هاوینی 2022 دەکات و بە نیازە لە یەک کاتدا
بەرەو بێرنابیۆ بیانگوازێتەوە.
پێرێزی سەرۆکی
یانەى ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەى لە ئامادەکاریدایە تا لە مێرکاتۆی
هاوینەدا سێ یاریزانی ئاست بەرز بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێتەوە کە
ئەوانیش مباپێ و پۆگبا و ڕۆدیگێرە.
لەو بارەیەوە
ڕۆژنامەى مارکا ئاشکرایکرد، چەند وەرزێکە ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ گواستنەوەى
مباپێ دەکات و هاوینی ڕابردووش گرێبەستێکی بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاریس
کرد، بەڵام دەستبەرداری نەبوو هەرچەندە لە چەندین بۆنەدا مباپێ ئاواتە خوازە پاش
کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە هاوینی 2022 بچێتە یانە ئیسپانییەکە.
مارکا
ئاشکراشیکرد، جگە لە مباپێ پۆگبای مانچستەر یونایتدیش ئامانجی پێرێزی سەرۆکە و
بەهۆی ئامادەنەبوون بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ شەیتانە سوورەکە دەیەوێت بە
گرێبەسـتێکی سەربەست پەلکێشی بکات و هەمان کاریش بۆ ڕۆدیگێر لە چێڵسییەوە
ئامادەکاری بۆ دەکرێت کە تا ئەم ساتە بە ئۆفەرەکانی شین پۆشەکان ڕازی نەبووە بۆ
مانەوە لە ستامفۆرد بریج.
گرێبەستی مباپێ و
پۆگبا و ڕۆدیگێر لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت و گواستنەوەیان بۆ بیرنابیۆ هیچ بڕە
داراییەک لەسەر ڕیاڵ مەدرید ناکەوێت و یانەکە تەنها بە پاداشتی گەورە پەلکێشیان
دەکات وەک چۆت ئەلابای بەهەمان شێوە لە ئەڵمانییاوە پەلکێش کرد.
خ . ک