کاتی درێژکردنەوەى گرێبەستی سەلاح دیاریکرا

PM:03:56:30/10/2021

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى لیڤەرپوڵ کاتی درێژکردنەوەى گرێبەستی محەمەد سەڵاحی دیاریکرد.

سەرچاوە وەرزشییەکانی ئینگلتەرا دووپاتیانکردووە، یانەى لیڤەرپوڵ وادەى کۆتایی نوێکردنەوەى گرێبەستی محەمەدی سەڵاحی هێرشبەری دیاریکرد کە لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و یانەکە بڕیاریدا لە گواستنەوەى زستانەى یاریزاناندا بە چڕی کار بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى دەکەن.

سەرچاوەکان ئاشکراشیانکرد، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ نایانەوێت توانای هێرشبەرە میسرییەکە لە دەستبدەن بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش وادەى دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکانیان بە بەڕێوەبەری کارەکانی ڕاگەیاندووە.

سەڵاح بە پێی گرێبەستەکەى پێشووی هەفتانە 200 هەزار پاوەند لە یانەکەى ئانفێڵد وەردەگرێت و بەڕێوەبەری کارەکانیشی هەڕەشە دەکات، ئەگەر لە گرێبەستە نوێکە مووچەى هەفتانەى بۆ 500 هەزار پاوەند بەرزنەکەنەوە، کار دەکات تا یانەیەکی تر بۆ فیرعەونەکەى میسر بدۆزێتەوە تا لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی پێوە بکات.