PM:03:28:30/10/2021 
        
      560 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
تیروپشکی قۆناغی
چارەکی کۆتایی جامی کاراباو راکێشرا و لیڤەرپوڵ و لیستەر سیتی یاری لوتکە دەکەن.
یەکێتی تۆپی پێی
ئینگلتەرا، تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباوی ڕاکێشا، لە یاری لوتکەی
قۆناغەکەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی لیستەر سیتی دەکات.
لەیارییەکانی
تریشدا، هەردوو یانەی تۆتنهام و وێستهام رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئارسناڵیش
میوانداری سەندەرلاند دەکات،چێڵسیش لدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی برێنتفۆرد
دەبێتەوە.
یەکێتیەکە
ئاشكرایکردووە، یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو بڕیارە لە 20ی مانگی
دوانزەی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچن.
هەردوو یانەی
مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ تا ئێستا زۆرترین جار نازناوی جامی کاراباویان
بەدەستهێناوە کە هەشت جارە، مانچستەر یونایتد و چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا هەریەکەیان
پێنج جار نازناوەکەیان بردوەتەوە.
خ . ک