بەرشەلۆنە پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

PM:03:04:30/10/2021

1336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێکانی سێرجی ڕۆبێرتۆی ڕاگەیاند و ڕۆژنامەکانیش بڵاویانکردەوە یاریزانەکە سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا تووشبونی سێرجی ڕۆبێرتۆی یاریزانی ناوەراستی یانەکەیان بە پێکان بڵاوکردەوە.

یانەکە ڕایگەیاندوە، ڕۆبێرتۆ لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستیدا تووشی گرژبوون بوە و گەڕانەوەشی بۆ یاریگاکان دەکەوێتەوە سەر زوو یان دڕەنگ چاکبونەوە لە پێکانەکەی.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش ئاشكرایانکردووە، یاریزانە ئیسپانیەکە ماوەی سێ هەفتە لە یارییەکانی یانەکەی دووردەکەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت تا دوای یاری هەڵبژاردەکان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەشداری هیچ یارییەک بکات.

پێکانەکەی ڕۆبێرتۆ هەمان ئەو پێکانەیە کە لە وەرزی ڕابردوودا دووجار تووشیبوە و ماوەی چوار مانگیش لە یارییەکانی یانەکەی بێبەشبوو.

خ . ک