PM:02:42:30/10/2021 
        
      864 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە وڵاتی
ئەرجەنتین یادی 61 ساڵەى لە دایکبوونی ئەفسانەى کۆچکردوو دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا
کرایەوە.
لە زۆربەى
یاریگاکانی ئەرجەنیتن و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابی ئەو
وڵاتە یادی لە دایکبوونی مارادۆنای ئەفسانە و ئەستێرەى ئاسمانی تۆپی پێی
ئەرجەنتینی کرایەو کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
مارادۆنا یەکێک
لە یاریزانە دیارەکانی تۆپی پێ لە 70 تا 90 کانی سەدەى ڕابردوو گەنجینەکەى پڕە لە
چەندین دەستکەوتی تاکی و بە کۆمەڵ کە درووستبوونەوەى لە تۆپی پێدا ئەستەمە.
دیگۆ لە کاروانی
وەرزشیدا بەشداری لە 589 یاریدا کردووە کە 90 یارییان بە درێسی تانگۆی
ئەرجەنتینیەوە بووە و خاوەنی 341 گۆڵیش بووە لە کۆی کاروانە وەرزشییەکەى لە
کیشوەری ئەمریکا و ئەوروپا.
مارادۆنای
کۆچکردوو چەندین نازناوی بەدەستهێناوە لە وانەش چوار نازناو لەگەڵ یانەکانی
ئیتاڵیا و نازناوێک لە ئیسپانیا و نازناوێکی خولی ئەرجەنتینی و نازناوی مۆندیالی
1986ی مەکسیک بۆ ئەرجەنتین کە دیارترینیانە
مارادۆنا بەهۆی
دەرکەوتنی لە ڕیزی یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە وەک ڕیزلێنانێک بۆ ئەو یاریزانە لە
ئێستادا ناوی یاریگاکەى یانەکەى باشووری ئیتاڵیا بە ناوی دیگۆ ئارماندۆ
مارادۆناوەیە ، ساڵی ڕابردووش دیگۆ لە بارودۆخێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا و تا ئەم
ساتەش کەیسی هۆکاری مردنەکەى بە کراوەیی ماوەتەوە.