جامی کلوج.. هالیپ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و ڕادۆکانۆ ماڵئاواییکرد

PM:02:07:30/10/2021

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کلوج سیمۆنا هالیپ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و ڕادۆکانۆ ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کلوج نابۆکا، سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی ڕووبەڕووی جاکوێلین کریستیانی هاونیشتمانی کرد.

دوای تەنیا کاتژمێرێک و حەوت خولەک، هالیپ بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خالەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە یەک گێم بوون.

لە هەمان قۆناغدا، ئیما رادۆکانۆی بەڕیتانی بەرامبەر مارتا کۆستیوکی ئۆکرانی یاریکرد و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، ئانێت کۆنتاڤیتی ئستۆنیش بردنەوەی بەسەر ئانێلینیای ئۆکرانی بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، هالیپ و کۆستیوک و کۆنتاڤیت سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا، ڕادۆکانۆ و کریستیان و ئانێلینا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک