باسکەی ئەوروپا.. ڕیاڵ مەدرید بە کازان دۆڕا

PM:01:50:30/10/2021

792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی باسکەی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید بە کازان دۆڕا و مۆناکۆ و ئەنادۆلۆ بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە هەفتەی حەوتەمی قۆناغی یەکەمی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی یونیکس کازانی ڕووسی بوەوە.

یاریەکەش بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 65 خاڵ بەرامبەر 58 خاڵ لە سوودی کازان کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەنادۆلۆ ئیفیسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە جیاوازی 34 خاڵ و بە ئەنجامی 94 بە 60 خاڵ بردنەوەی بەسەر زال؛گیریس کاوناس بەدەستهێنا.

مۆناکۆی فەرەنسیش میوانداری سسکا مۆسکۆی رووسی کرد و بە ئەنجامی 97 خاڵ بەرامبەر 80 خاڵ یاریەکەی لێبردەوە.

ڕیاڵ مەدرید سەرەرای شکستەکەی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، مۆناکۆ و سسکا مۆسکۆ لە پلەکانی حەوتەم و نۆیەمدان.

خ . ک