PM:01:15:30/10/2021 
        
      2196 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لیۆناردۆ ستایشی
یاریزانەکانی یانەکەی دەکات و دوپاتیکردەوە نەیمار بەو ئاستەی پێشکەشیدەکات وەڵامی
سەرجەم ڕەخنەکانی داوەتەوە.
دوای بردنەوەی
یانەکەی لە یانەی لیل لە هەفتەی 12ی خولی فەرەنسا، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی
یانەی پاریس سان جێرمان بە تووڕەییەوە وەڵامی پرسیارەکانی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی
دایەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەکان هێرشێکی ناڕەوا دەکەنە سەر
ئاستی یانەکەمان و ڕەخنەی توند لە نەیماریش دەگرن.
لیۆناردۆ وتی:
یانەکەمان 12 یاری ئەنجامداوە، 10 بردنەوە و یەکسانبوونێک و یەک شکستی هەیە و
لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیە، ئێوە رەخنە لەم ئەنجامانە بگرن کەواتە بە هیچ شتێک ڕازی
نین.
وتیشی: پۆچیتینۆی
ڕاهێنەی یانەکەمان پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە نێوان
یاریزانەکاندا چونکە زۆربەیان نوێن و ئاسان نابێت بە ئاسانی ڕێکیان بخات.
ئاماژەی بەوەشدا،
بەردەوام رەخنە لە شێواز و ئاستی نەیمار دەگرن بەڵام ئەو یاریزانە لە یاریگادا
بەهێمنی وەڵامی هەموو ڕەخنەکان دەداتەوە و ئەو ئاستەی بەرامبەر لیل پێشکەشی کرد
وەڵامێک بوو بۆ ئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرت.
ئاشکراشیکرد، ڕۆژنامەکانی
ئیسپانیا بەمەبەست پروپاگەندە دژی رامۆس بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت وا پیشانیبدەن
کە ڕامۆس یاریزانێکی خراپە، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین ئەو یاریزانە پێکانی هەیە
و نابێت پەلەی لێبکرێت لە گەرانەوە.
خ . ک