PM:12:33:30/10/2021 
        
      528 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی باسکەى
ئەمریکا میامی لە چارلۆتی بردەوە و کلیپەرزیش بە پۆرتلاند دۆڕا.
یارییەکانی
باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ناسرا و بە ئێن بی ئەى بەردەوامە و لە یارییەکی
کۆمەڵەى ڕۆژهەڵاتدا، یانەى میامی هیت لە یاریگای خۆی بە 114 خاڵ بەرامبەر 99 خاڵ
لە چارلۆت بۆبکاتسی بردەوە.
نیوەى یەکەمی
یارییەکە بە جیاوازی 18 بە سوودی هیتی خاوەن یاریگا کۆتایی هات و لە نیوەى
دووەمیشدا هەرچەندە چارلۆت بە جیاوازی سێ خاڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام سەرئەنجام
یارییەکەى بە جیاوازی 15 خاڵ بە میامی دۆڕاند.
بەو بردنەوەیەش
میامی هیت کۆمی بردنەوەکانی گەیاندە چوار بردنەوەى لە دوایەک و لە پێشەنگی
ڕیزبەندی کۆمەڵەى ڕۆژهەڵات دەبینرێت
لە یارییەکی
کۆمەڵەى ڕۆژئاواش لوس ئەنجلس کلیپەرز
دووچاری شکستهات و بە ئەنجامی 92 خاڵ بەرامبەر 111 خاڵ بە یانەى پۆرتلاند دۆڕا.